سایتی نۆمبی-ی نێوده‌وڵه‌تی كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی بژێویی ژیانی خه‌ڵك له جیهاندا، تێچووی بژێویی خه‌ڵكی به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
له راپۆرتێكی ئه‌و سایته نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كه رۆژی هه‌ینی 7ی شوباتی 2020 بڵاوكراوته‌وه، نووسراوە: “تێچووی بژێویی خێزانێكی دانیشتووی به‌غدا دوو ملیۆن و 250 هه‌زار دینار تێده‌په‌ڕێنێت”.
راپۆرته‌كه پشتی به رووپێوێكی ئه‌م مانگە به‌ستووه و ده‌ڵێت: “تێچووی مانگانه‌ی خێزانێكی چوار كه‌سی له به‌غدا، به‌بێ پاره‌ی كرێی خانوو، ده‌گاته دوو ملیۆن و 250 هه‌زار دینار”.
بەپێی رووپێوییەكە: تێچووی بژێویی یه‌ك كه‌س بۆ یه‌ك مانگ، به‌بێ كرێی خانوو، ده‌گاته 675 هەزار دینار.
هاوكات خێزانێكی چوار كه‌سیی، مانگانه سه‌رووی 343 هه‌زار دینار به چێشتخانه ده‌ده‌ن، زیاتر له 127 هەزار دیناریش به گه‌شتوگوزار و كات به‌سه‌ربردن و مانگانه‌ش زیاتر له 711 هه‌زار دینار به خواردنی ماڵه‌وه ده‌دات.
هەر بەپێی داتای ئەو سایتە، خواردنه‌وه بۆ خێزانێك ده‌گاته سه‌رووی 54 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا خه‌رجیی خێزانێك بۆ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن مانگانه سه‌رووی 142 هه‌زار دیناره. لەڕووپێوییەكەدا ئەوەش ئاشكرا بووە، هه‌ر خێزانێك مانگانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار دینار بۆ وه‌رزش ته‌رخان ده‌كات، له‌كاتێكدا تێچووی كاره‌با و ئاو له به‌غدا مانگانه 250 هه‌زار دیناره.
هەروەك هه‌ر خێزانێكی به‌غدایی مانگانه خه‌رجییه‌كانی بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێڵاو نزیكه‌ی 90 هه‌زار دینارە و تێچووی خزمه‌تگوزاریی پێداویستی ناوماڵ و كاره‌باییش نزیكه‌ی 240 هه‌زار دیناره”.