سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاودێری سەرجەم كارگەكانی غاز و بریكارەكانی دابەشكردنی غاز دەكەن و گرفتی غازی ماڵان چارەسەر كراوە.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاسایشی ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی نەوت و كانزاكان بەوردی چاودێری سەرجەم كارگە وبریكارەكانی دابەشكردنی غازی ماڵان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین و نرخی غازی ماڵان نرخەكەی وەك خۆیەتی و پێویستە بە نرخی حەوت هەزار و (500) دینار بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
وتیشی:”لە دو رۆژی رابردودا غازی پێویست هاتوەتە شاری سلێمانی و گرفتی غازی ماڵان چارەسەر كراوە”.
ئاماژەی بەوە كرد: رۆژی هەینی كەپشوی فەرمییە لیژنەكان سەرپەرشتی دابەشكردنی غازی ماڵانیان لەگەڕەكەكاندا كردوە، هەر كارگە و بریكارێك بەنرخی زیاتر لە نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، لەلایەن لیژنەكانەوە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.