دۆخی ئەمنی كاریگەری لەسەر نەوتی عێراق دەبێت

لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشدارییدا لەوەی كە دۆخی ئەمنیی عێراق كاریگەری لەسەر بەردەوامی گەشەی نەوتی عێراق دەبێت.
بەوتەی سوزان سەعد لە لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی ئاڵۆزیی ئەمنیی لە خۆرئاوای عێراق، كاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق دەبێت.
هاوكات لەگەڵ كێشەی نێوان خۆپیشاندەران و سوپای عێراقدا، لەچەند شوێنێكی عێراق زیان بە كەرتی نەوت گەشتوە.