لەناو شاری سلێمانی تەنها لەیەک ڕۆژدا ٢١ هەزار بتڵ غاز دابەشکراوە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو ئەمە بۆیەکەمجارە ئەو بڕە دابەشبکرێت.
لەشکر حەمید، سەرۆکه لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامێتی سلێمانی رایگەیاند” تەنها رۆژی پێنج شەممە ٢/٦ تواندراوە لەناو شاری سلێمانی ٢١ هەزار بتڵ غاز دابەشبکرێت کە لەساڵانی ڕابردودا ئەو بڕە دابەش نەکراوە تەنها ١٦ هەزار بتڵ چۆتە بازاڕەوە”.
راشی گەیاند ١٤ تەنکەری دیکەی غاز هاتۆتە شاری سلێمانی کەدەکاتە ٢٨٠ تەن غار کە هەر تەنێک ٨٣ بتڵ غازە”.
ئاماژەی بەوەشدا گەر هاتنی غاز بەو شێوەیە بێتە شاری سلێمانی دڵنیای دەدەین کە لە دووڕۆژی داهاتودا ڕەوشەکە بەتەواوی ئاسای دەبێتەوە و کەمی غاز نامێنێت.
لەماوەی ڕابردودا کەمبونەوەی غاز لەبازاڕدا بوەجێگەی نیگەرانی هاووڵاتیان لەئێستاشدا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەدرێت.