جیهان لە پێشکەوتنێکی خێرادایە لەم کاتەدا تۆڕی جاڵجاڵۆکەی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و گەڕان دەورێکی و گەورە و گرنگیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، بۆیە بۆ دەستکەوتنی خزمەتگوزاری تەلەفزیۆن و یاریکردن و بینی ڤیدیۆکان و خزمەتگوزاریەکی پارێزراو پێویستمان بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیایەکی گەورە و پێشکەوتووتر هەیە.
تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کورتکراوەی (the 5th Generation Networks) .
یەکێکی ترە لە نەوەکانی تۆڕی پەیوەندی کردن، وا بڕیارە لە چەند ساڵی داهاتوودا بە فەرمی کاری پێبکرێت و کاریگەری گەورە لەسەر ژیانی ڕۆژانە دروست دەکات، بەجۆرێک جیهان بەرەو ڕێڕەوێکی تر ئاراستە دەکات بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیادا.
لە نەوەی یەكەمی پەیوەندییەكان كە تا ناوەڕاستی ساڵانی نەوەد بەردەوام بوو، تەنها دەتوانرا پەیوەندی دەنگی ببیسترێت، لە نەوەی دووەمدا كورتە نامە و تۆڕی سنورداری ئینتەرنێت و پەیوەندیی ڤیدیۆیی كوالێتی خراپ دروستبوو، لە نەوەی سێیەم كار لەسەر باشتركردنی پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی و ئینتەرنێتی خێرا كراوە، ، لە نەوەی چوارەمیش كە بە (فۆر جی) ناسراوە توانای گواستنەوەی داتا (٥٥٠ تا ٨٠٠) مێگابایتی هەیە بۆ هەر چركەیەك بەڵام لەم نەوەیەدا زۆركات زۆربوونی پەیوەندییەكان كار لەسەر خاوكردنەوەی ئینتەرنێت دەكات لە ناوچەیەكی دیاریكراودا.
لە نەوەی پێنجەمدا کە بە (فایڤ جی) ناسراوە چەند لەرەلەرێك لەسەر ئاستی میلیمەتر بەكادرێت كە بە شێوەی ئاسایی لە (٦) گێگاهێرتز زیاترە و توانای گواستنەوەی (١٠) كێگابایت داتای هەیە لە چركەیەكدا و خێرایی دابەزاندنی دەگاتە٢٠ گێگابایت داتا لە یەک چرکەدا.
ئەو لەرەلەرەش بەرزترە لەو لەرەلەرەی كە لە شەپۆلی وای فایدا بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا باشی و خێراپی خۆی هەیە. باشییەكەی لەوەدایە گواستنەوەی داتای زۆر بەهێزە و بە خێرایی ئەو كارە دەكات، بەڵام لەو لەرەلەرە بەرزەدا توانی بڕینی دیوار و بەستەرەكانی كەمدەبێتەوە و ئەوەش گرفتی بۆ دروستدەكات.
نەوەکانی تر وەك نەوەی یەکەم (١جی)، نەوەی دووەم (٢جی)، نەوەی سێیەم (٣جی)، نەوەی چوارەم (٤جی) هەر یەکەیان کاریگەری خۆی هەبوە لە کاتە جیاوازەکاندا، چەند تایبەتمەندیەک جیای کردۆتەوە لە نەوەی پێشوتری خۆی و جیاواز بوە، نەوەی پێنجەم (فایف جی) نزیکەی ١٠ هێندەی نەوەی پێشوتری خۆی کە بە نەوەی چوارەم (٤جی) ناسراوە خێراترە، بە جۆرێک خێرایی نەوەی پێنجەم دەگاتە ١٠ گێگابایت لە چرکەدا واتە فلیمێکی کوالێتی بەرز لە چەند چرکەیەکدا دادەبەزێنێت، دەتوانێت خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ یەك ملیۆن بەکارهێنەر دابین بکات لە ڕوبەری یەك کیلۆمەتر چوارگۆشەدا.
سودەکانی (فایف جی)
دەتوانیت بە سود وەرگرتن لە نەوەی پێنجەم ئۆتۆمبێلەکەت خۆی کۆنتڕۆڵی خۆی بکات و بڕوات بە رێگادا ،لە رێی (فایف جی)ەوە ئۆتۆمبێلەکان پەیوەندییان بە هەستەوەری ترافیکەکانەوە دەبێت.
نەوەی پێنجەم سودێکی زۆر بە کەرتی تەندروستی دەگەینێت، لەگەڵ (فایف جی) پزیشکەکان دەتوانن لە چەند شووێنێکی جیهانەوە لە هەمان کاتدا کۆنترۆڵی ڕۆبۆۆتوکان بکەن بۆ ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەرییەک کە لە شوێنێکی تری جیهاند بەرێوە دەچێت ئەمەش دەتوانێت ببێتە رزگار کردنی ژیانی چەندەها کەس.
هاوکات دەتواندرێت لە کارگەکاندا سودی لێ وەرگیرێت لە رێگای پەیوەندی کردنی رۆبۆرتەکان بە نەوەی پێنجەمەوە، دەتواندرێت روبۆتی خۆبەڕێوبەر بەکاربهێندرێن کارەکان زۆر خێراتر دەکات.
مەترسیەکانی (فایف جی)
هاوکات سەرەڕای سودی زۆری نەوەی پێنجەم بە مرۆڤایەتی بەڵام زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە چونکە کاری تەکنەلۆژیا نوێیەکە لەگەڵ مۆبایلە خێرا و زیرەکەکاندایە و شەپۆلەکانی کورت و بەرزە پێویستی بە ئامێری بڵاوکەرەوەی زۆر هەیە ، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی بوونی شەپۆلە کورتەکان و ژمارەیەکی زۆر ئامێری بڵاوکەرەوە (ئانتێنا) مەترسی گەورە لەسەر ژیانی دانیشوانی زەوی دروست دەکەن و ئەگەری توش بوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە زیاد دەکەن، زۆرێک لە زانایان بروایان وایە زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، هەرەوەها تاقیکردنەوەیەکیشە لەسەر مرۆڤایەتی.
تاوەرەکانی (فایف جی) سیگناڵیک بڵاودەکەنەوە کە وەک ئەو سیگناڵانە وان لە هەڵمی ئاوەوە دەردەچن ئەمەش وا دەکات بۆ کەشناسەکان سەخت بێت ئەو سیگناڵانە جیا بکەنەوە و بزانن کامیان سرووشتین و کامیان دەستکردی مرۆڤن تا کەشوهەوای ناوچەکان بە باشی پێشبینی بکەن.
جگە لە زیانە تەندروستیەکانی بۆ مرۆڤ مەترسی ئەوە چاوەڕوان دەکرێت تەکنەلۆژیای (فایف جی) ببێتە هۆی ئەوەی شووێنی مرۆڤ بگرێتەوە لەو کارانەی کە مرۆڤ بە دەستی خۆی ئەنجامی دەدات، زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن رۆبۆتەکان ببەسترێن بە تەکنەلۆژیای (فایف جی) و نەک تەنها شوێنی مرۆڤ بگرێتەوە بەڵکو باشتر و وردتریش کارەکان ئەنجام بدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە ملیۆنەها کەس لە جیهاندا لە کارەکانیان دەربکرێن و رۆبۆتەکان شووێنیان بگرێتەوە.