ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەشاری سلێمانی بەسەر دەکەنەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور سەردانی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەیان کرد لەشاری سلێمانی.
لەسەردانەکەدا سەرۆکی ژوور، پیرۆزبای لە دکتۆر ئەنوەر شێخە کرد بۆ دروستکردنی باشترین نەخۆشخانەی پێشکەوتوو کە لەچەند ڕۆژی داهاتودا بەڕوی نەخۆشەکان دەکرێتەوە.
راشیگەیاند: نەخۆشخانەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو بەستانداردی جیهانی دروستکراوە و کە دەبێتە بنەمایەک بۆ پێشخستنی شاری سلێمانی کە بەشێک لە نەخۆشەکانی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی دەکەن بە مەبەستی چارەسەر کردن.