دەربارەی دەستپێکردنی کاردن لە دروستکردنی شارە پیشەسازیەکانی سلێمانی کۆبونەوەیەک بەڕێوەدەچێت


لە کۆبونەوەکەدا  بەرپرسانی ژمارەیەک  لە فەرمانگەکانی سلێمانی ئامادەبوون،  گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنی کاردن لە دروستکردنی شارە پیشەسازیەکان کرا و ڕاوبۆچونەکانی خۆیان خستەڕوو.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ئەمڕۆ سێ شەممە ٢/٤ لەناو بینای پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا تایبەت بەشاری پیشەسازیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە هەوڵدەدرێت پرۆژەی شارە پیشەسازیەکان لە سنوری پارێژگای سلێمانی بکەوێتەکار، تاکو ژێرخانی ئابووری  شارەکەمان گەشەکردنی زیاتر بەخۆیە ببینێت و بەرھەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنرێت”.

ڕاشیگەیاند، “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوامانکرد کۆبونەوەکان  بەردەوامیان هەبێت مانگانە کۆبونەوەیەک ئەنجامبدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی کە هەن یان دروست دەبن سەرجەم بەڕێوبەرە گشتیەکانی فەرمانگەکانی سلێمانی تیایدا بەشداربن بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەناو شاری سلێمانیدا ڕودەدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا سەرجەم بەڕێوەبەرەکان بەو پێشنیارە رازیبون بڕیارە مانگانە یان پانزە ڕۆژ جارێک کۆبونەوە ئەنجام بدەن بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پیشەسازی.