بهگوێرهی زانیارییهکانی بازاڕی بۆرسە و نەختینە دراوییەكان، پاش درێژكردنەوەی پشووی سەری ساڵی مانگیی لە چین، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە زیانی كۆمپانیاكان گەیشتووتە 393 ملیار دۆلار.
پشكی كۆمپانیاكان لە بازاڕی بۆرسەی شەنگهای كە یەكێكە لە بازاڕە سەرەكیەكانی كۆمپانیاكان، ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی كردنەوەی بازاڕەكە تا رێژەی 8% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش گەورەترین دابەزینی بەهای پشكەكانە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا تۆمار نەكراوە.
لەگەڵ دابەزینی بەهای پشكی كۆمپانیاكان، بەهای دراوی یوانی چینیش بەرانبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هاوكات زەیتی خورما تاكو مس، زۆرترین دابەزینیان لە نرخەكان تۆمار كردووە.
ئەو دابەزینی بازاڕی دراو و نەختینە و بۆرسە لە چین لە كاتێكدا حكوومەت بڕی 173 ملیار دۆلاری خستە بازاڕ بە مەبەستی قەرەبوو كردنەوەی ئەو كۆمپانیایانەی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانیان كردوو، بەڵام ئەو دابەزینەی تۆمار كراوە گەورەترین دابەزینی نرخە لە ساڵی 2004 تا ئێستە بازاڕەكانی چین وەها دابەزینێكی نرخیان تۆمار نەكردووە.
بەهای دراوی یوان بەرانبەر بە دۆلار 1.2% دابەزینی تۆمار كردووە، بەمەش ئێستە زیاتر لە حەوت یوان بەرانبەر دۆلارێكە.
جگە لەمە پشكی دوو هەزار و 500 كۆمپانیا كە دەكاتە 10%ـی كۆمپانیاكانی چین، دابەزینی زۆریان بەخۆیەوە بینیوە، بەمەش بازاڕی بۆرسەی شەنگهای بە رێژەی 7.7% نزم بوونەوەی بەخۆیەوەی بینی و كەمێك دۆخەكە باشتر بوو لەگەڵ كردنەوەی سەرەتای بازاڕەكە كە دابەینەكە 9% بوو.
جێی باسە تا ئێستە بەهۆی كۆرۆنا زیاتر لە 365 كەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 17 هەزار كەس لە 24 وڵاتی دنیا.