سەرپەرشتیاری پرۆژەی بەرهەم هێنانیی پەتاتەلە پارێزگای سلێمانی چەند زانیاریەک لەبارەی چاندنی پەتاتە دەخاتە ڕوو.
کۆسارباقی نصرالله، ئەندازیاری کشتوکاڵی پێشکەوتوو و سەرپەرشتیاری پرۆژەی بەرهەم هێنانیی پەتاتەلە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند “ئێستا وەرزی چندنی پەتاتەی بەهارە نزیک بوەتەوە بۆیە پێویستم زانی ئەم چەند ڕێنمایە بدەم بەوجوتیارانەی کە ئەمساڵ پەتاتە دەچێنن”.
دەربارەی پەتاتەی بەهارە لەکەیەوە باشە بچێنرێت دەڵێت” بەپێی شوێن دەگۆڕێت . گەرمیان 15/ 1 ، سلێمانی ..شارەزوور و هەڵەبجە1/ 2بۆ 1/ 3 ، سلێمانی …پێنجوێن 15/ 5 بۆ 15/ 6 … هەولێر و دهۆک 1/ 2 بۆ 1 / 3 کاتیەتی بچێندرێت”.
لەبارەی بنەتۆوی پەتاتەی بەهارە پێویستی بە تبرعم یان چەکەر پێکردن هەیە وتی” نەخێر چونکە کەش و هەوا ساردەو کەشی خۆیەتی ڕاستەوخۆ لەو بەروارانەدا دەڕوێت پێویست بەچەکەرەپێکردن ناکات”.
دەربارەی ئەوەی پەتاتەی پایزە کەی دەکرێت؟ ئایا چەکەر پێکردنی دەوێت؟ دەڵێت” پایزە لەبەرواری 20 / 8 بۆ 1 / 9 لەسنوری هەرسێ پارێزگاکە باشە بۆگەرمیان ئەتوانرێت تۆرزێ دوابخرێت ، بڵێ پێویستی بەچەکەرە هەیە چونکە لەوبەروارداپلەی گەرمازۆربەرزە کاتێک پەتاتەدەخرتە ژێرگڵ وەئاودەرێت ڕاستەوخۆدەبێتە هۆی شێوەکوڵاندنێکی پەتاتەکە بۆیە دەگەنێت دوای 10ڕۆژ بەڵام ئەگەرچەکەری هەبو زودێتەدەر پاشان ئەگەرسەلکەکەش بگەنێ کێشەی نیە”.
لەبارەی دەبێت بنەتۆوی پەتاتە قرکەری کەڕوی بکرێت دەڵێت” ئەوبنەتۆوانەی باوەڕپێکراون بەڕێژەی ٪۹۰نایانەوێت بەڵام ئەوانەی لەدەستی جوتیارکڕاونەتەوە یان دەستی دوو بەڵێ دەبێت بەقرکەری سیلیست کەبۆڕایزۆکتۆنیا بەکاردێت تەعقیم بکرێت.
سەبارەت بە بڕی بنەتۆو بۆدۆنمێک چەندە؟ وەبەرهەمی چەندە؟ دەڵێت” ئەگەربەئامێری چاندن بکرێت بڕی 800 كیلۆ غرام بۆدۆنمیێک دەبێت ماوەی نێوان سەلکەکان 30سم دەبێت، بەڵام گەربەتراکتۆر،یان بەدێراوبکرێت 500 كیلۆ غرام بۆدۆنمێک دەبێت، وەبڕی بەرهەم بۆ یەک تەن بەپێی جۆری خزمەت دەگاتە 8بۆ 20تەن.وەپێویستی زۆری بەپەینی ئاژەڵی وسەماد هەیە ئەگەر سەمادی پێویستی نەدرێتێ بەرهەم زۆر کەمدەکات دەگاتە نزیکتی 2 -4تەن بۆدۆنمێک”.