لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا ژمارەی بێكاران لە ئیسپانیا گەیشتۆتە زیاتر لە 6 ملیۆن كەس
لەو بارەیشەوە پەیمانگای ئامارەكانی ئیسپانیا بە یاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیایادا هاتووە ژمارەی بێكاران لە ئیسپانیا بەردەوام لە زیادبووندایەو بەپێی ئەو توێژینەوەی پەیمانگاكەشیان ئەنجامیداوە ئەوە ئاشكرا بووە لەچارەیەكی یەكەمی ئەمساڵدا ژماری بێكاران لەئیسپانیادا گەیشتۆتە زیاترلە 6 ملیۆن كەس بەو پێیەش ڕێژەی بێكاری لە ئێسپانیا دەگاتە زیاتر لە لەسەدا27 پێشتریش لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا پەیمانگای ئامارەكانی ئیسپانیا ڕایگەیاند لە كۆتایی ساڵی 2012دا ڕێژەی بێكاری گەیشتۆتە لەسەدا 26 جێی ئاماژەیە ماویەكی زۆرە ناوچەی یۆرۆ و یەكێتی ئەوروپا ڕووبەڕوی قەیرانی ئابوری و دارایی بۆتەوە یەكێكیش لەو وڵاتانە ئیسپانیایە كەگەورەترین كێشەی وڵاتەكەی، بەرزبونەوەی بەردەوامی ڕێژەی بێكارییە .