نرخی یه‌ك کاتژمێر ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) به (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی بەسایتی ژووری بازرگانی ووت” بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان،ئەمڕۆ یه‌كشەممە (2020.2.2) به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخ وبه‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كه له نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتییهكانیبكارهبا و كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى، ئاسایشی ئابووری، چاودێریبازرگانی و نوێنه‌رى لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه، كۆبوینەوە“.
وتیشی” به‌گوێرەى نرخی گازوایل له بازاڕه‌كان، نرخى یەک کاتژمێر ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلیلە سنوری سلێمانی بە (39) سی ونۆدینار دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیدهكانیش لەنێوان(280) بۆ (310) کاتژمێر كاریان كردووە“.
ئاماژەی بەوەشدا” بهلێكدانى ژماره‌ی کاتژمێری كاركردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخى یه‌ك كاتژمێر بۆ ئه‌مپێر، نرخى یه‌ك ئه‌مپێر بۆمانگێكدهردهچێت، هه‌ربۆیه نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاوازه“.
سه‌باره‌ت بەخشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی شووبات دەڵێت” كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لەكاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ(1)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه كارهبابۆهاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن“.
ئاماژەی بەوەشدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكداكاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە،سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.