له‌ئێستادا شاندێکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له وڵاتی سریلانکان به مه‌به‌ستی زیاترکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابوورییه‌کان پرۆتۆکۆڵی لێکتێگه‌ێشتنیان بۆ کارکردنی هاوبه‌ش واژۆ کرد.
سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند ”له سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ وڵاتی سیرلانکا له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و خاوه‌نکاران و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کۆبوینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردولاماندا، پرۆتۆکۆڵی لێکتێگه‌ێشتنمان بۆ کارکردنی هاوبه‌ش واژۆ کرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”له‌ئێستادا چه‌ندین کاڵاو که‌لوپه‌لی وڵاتی سریلانکا له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ن و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خواستیان له‌سه‌ره، چه‌ندین جۆر که‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی و کاڵاش له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م دێت که ئه‌و وڵاته پێوستی پێیه‌تی بۆیه ده‌کرێت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بکه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆتۆکۆڵی لێکتێگه‌ێشتنمان بۆ کارکردنی هاوبه‌ش واژۆ کرد”.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتی سریلانکا شاندی یه‌کێتی ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌کانی کوردستان سه‌ردانی باڵويزخانه‌ی عێراقی کرد له کۆڵۆمبۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
قوتیبه سا‌حبی، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق له سریلانکا پێشوازی له شانده‌که‌ی یه‌کێتی ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند ”زۆر خۆشحالم به‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه هیوادارم بتوانن په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی سریلانکا گه‌شه‌کردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت بتوانن کاری هاوبه‌شی زیاتر بکه‌ن”.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ”باڵوێزخانه‌ی عێراق له سریلانکا ماڵی خۆتانه و به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئاسانکارییه‌کتان بۆ بکه‌ین تاکو کاره‌کانتان به باشترین شێوه به‌ريوه‌بچێت، هیوادارین شاندی بازرگانی زیاتر سه‌ردانی سریلانکا بکه‌ن”.
هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق وتیشی، ”بۆ به‌هیزکردنی ئابووری عێراق و هه‌رێمی کوردستان زۆر گرنگه بایه‌خ به که‌رتی تایبه‌ت بدرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا داواکارم له یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان ئاسانکاری زیاتر بۆ ئه‌و شانده بازرگانیانه‌ی سریلانکا بکه‌ن که ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که ده‌کات رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی باڵوێزخانه‌ی عێراق ده‌که‌ین بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رێمی کوردستان هه‌ول ده‌دات که په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابورییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتی سریلانکا زیاتر گه‌شه‌بکات، له‌ئێستاشدا له‌رێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ”چای” سریلانکی ده‌نرێت بۆ سه‌رجه‌م شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق.
شایه‌نی باسه شانده بازرگانییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه له سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که، نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، ئیبراهیم سۆفی و مه‌لا مه‌جید سورچی، جێگرانی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ولێرو حاجی ئیدریس ئاڵوتن، بازرگان و عومه‌ر خه‌زه‌ر، به‌رێوبه‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ولێر و د. جه‌بار سه‌باح، به‌رپرسی باڵوێزخانه‌ی سریلانکا له هه‌رێمی کوردستان.
ده‌قی وته‌کانی سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان:
ئامادەبووانی بەڕێز،
بەیانیتان باش،
بە ناوی یەکێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانەوە، بە ناوی خۆم و شاندی یاوەرمەوە، سوپاسی ئەم میواندارییەتان لێدەكەین، خۆشحاڵین بەشادبوونمان بە دیداری بەڕێزتان، بەمەبەستی ناسینتان لە نزیکەوە لە پێناو تاوتۆی کردنی پرسی توندوتۆڵکردن و پەرەپێدان و فراونکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان کۆماری سریلانکاو، هەریمی کوردستان لە عێراق.
هەروەک دەزانن، پەیوەندی بازرگانی لە نێوان کۆماری سریلانکا و کۆماری عێراقی یەکگرتوو هەمیشە پەیوەندییەکی گرنگ بووە لە هەموو ئاستەکان دا چ لە ڕابردوو وە چ لە ئێستادا. وولاتەکەمان، سەرەرای ئەوەی لە ڕابردوودا بە بارودۆخی ئاڵۆزدا تێپەربووە، هەمیشە ڕوویکردۆتەوە وولاتی سریلانکاو وەک دۆستێکی بازرگانی گرنگ ئەژماری کردووە، وە هەمیشە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ دا لەئاستێکی بەرزدا ڕاگرتووە.
لە دوو دەیەی ڕابردودا بازرگانانی هەرێمی کوردستان سەرکەوتتوبوون لەوەی کە هەرێمی کوردستان بکەنە دەرگاو دەروازەیەكی گرنگ بۆ پەخشکردنی کالاکانی هاووردەکراو بەڕووی هەموو عیراق دا.
بێگومان، ئەو ڕۆلە گرنگە کە هەریم بەدەستی هێناوە، دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئەو یاسایانەی کە حکومەتی هەریم دەریکردوون بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێم، وە دابینکردنی ئازادی بازرگانی بۆ بازرگانانی ناوخۆ وە هەروەها بازرگانانی بیانی. سەرنجی بەرێزتان ڕادەکێشین بۆ یاسای وەبەرهێنان لە کوردستان کە وەبەرهێنەر و سەرمایەی بیانی وەک وەبەرهێنەرو سەرمایەی نیشتمانی هەژمار دەکات. ئەم یاسایە تەنانەت نەک هەر مافی موڵکداری تەواوی هەر پرۆژەیەک دەدات بە وەبەرهێنی بیانی، بەلکو یاساکە مافی وەرگرتنی زەوی بۆ پرۆژەکە و بەخشین لە باج و گومرگ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەل چەندەها گەرەنتی یاسایی هەمەچەشن دەبەخشێت بە وەبەرهێنی بیانی.
ئەم یاسایە نمونەیەکە لەو یاسایانەی کەدانراوون بۆ ئاسانکردنی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کە هیوادارین بازرگانانی ولاتەکەتان بتوانن سوودی لێببینن بە تایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی.
دیارە، هەموولایەک دەزانین کە سەرەرای یاساکان، بازرگانی و وەبەرهێنان پیوستیان بە ژینگەیەکی گونجاو هەیە بۆ کارکردن و بەردەوام بوون. یەکێک لە خاڵە بەهیزەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە، سەرەرای گیروگرفتەکانی عێراق کە لە میدیاکانەوە باسدەکرێن بە درێژایی ئەم سالانە، باری ئاسایشی هەریم بە گونجاو و سەقامگیری ماوەتەوە. دیارە ئەمەش وایکردووە کە پەیتا پەیتا ولاتانی جیهان بە ولاتە زلهێزەکانی جیهانەوە كونسڵگەرییەکانیان بکەنەوە لە پایتەختی هەرێم لە هەولێر کە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 30 كونسوڵخانەی ولاتی جیهان کونسڵگەری خۆیان کردۆتەوە. لەم ڕووانگەیەوە، هانی ولاتەکەتان دەدەین بۆ تاوتۆکردنی پرسی کردنەوەی كونسڵگەرییەک لە هەولیر کە بتوانیت نەک هەرکارئاسانی بکات بۆ بازرگانانی هەدوولایەن، بەلکو بتوانیت ژمارەیەکی زۆر لە هاولاتیانمان هانبدات کە ڕووبکەنە وولاتەکان بۆ گەشتیاری وە سوود وەربگرن لە جوانی سروشتی و دەولەمەندی کلتووری سریلانکا. بۆ ئاگاداری بەرێزتان، لە ئێستادا، کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی چەندەها وولاتانی وەک ئەلمانیا، نەمسا، قطر، اردن، ایران شارەکانی هەرێم راستەوخۆ دەبەستنەوە بە ولاتەکانی جیهانەوە.
هەروەها سەرنجی بەرێزتان ڕادەکێشین کە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هەولێرو سلێمانی چەندەها پێشانگای بازرگانی گشتی و تایبەتمەند دەکەنەوە، وە سالانە چەندەها کۆمپانیای بچوک و مامناوەندی و گەورە بەشداری تیادەکەن. ئێمە وەک ژوورەکانی بازرگانی و پیسەسازی کوردستان زۆر بەگەرمی پێشوازی دەکەین لە هاتنی کۆمپانیاکانی سریلانکا، وە ئامادەین هەموو کارئاسانیەکیان بۆ بکەین بۆ بەشداری کردن لەم پێشانگایانە.
ئێمە ئیمڕۆ لێرە ئامادەین بۆ فراوانکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لە گەل وڵاتی ئێوەی دۆست. هیوادارین ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی نێوانمان، کە ئەمڕۆ واژووی دەکەین، پەیوەندییەکانی نێوانمان بگەیەنیتە ئاستیکی بەرزتر وە سەرەتایەک بیت بۆ قۆناغیکی تازە.
هەروەها، خۆشحالی خۆمان دەردەبرین بەرامبەری هەر تیبینییەک یاخود پێشنیارێک کە پێشکەشمان بکرێت لە کاتی کۆبوونەوەکانمان یاخود ئەو دیدارانەی لەگەڵمان سازدەکرێن.
لە کۆتاییدا سوپاسی هەموولایەنەکان دەکەین وە بەتایبەتی لایەنی ڕێکخەری ئەم دیدارە،
وە خۆشحالی خۆمان دەردەبرین لە پێشوازیکردن لە هاتنی هەر وەفدێکتان بۆ هەرێم،
وە هیوادارین کە هەموو لایەک سوودمەند بێت لەم بۆنەیە بۆ پێشخستنی کارەکانیان،
لەگەل ڕیزوو سلاومان.