كۆمپانیای نەوتی ڕوسیا ئاشكرایدەكات بۆ كاركردن لە كێڵگە نەوتی و غازییەكانی عیراق بەنیازە بە هاوبەشی كار لەگەڵ ئیكسۆن مۆبیلدا بكات
لەو بارەیەشەوە سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی ڕوسیا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:لەئێستادا لەو بابەتە دەكۆڵنەوە تا بتوانن بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كار لەكێڵگە نەوتی و غازییەكانی عیراق بكەن وتیشی: ئەوان كار لەگەڵ هەر لایەن و و كۆمپانیایەكدا دەكەن كە مەرجی گونجاو بۆ كارەكانیان دابنێت پێشتریش سەرۆكی كۆمپانیای ڕوسیا نەوت ئاشكرایكرد ئامادەن كار كێڵگە نەوتییەكانی عیراقدا بكەن ئەمەش لە كاتێكدایە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە هەریەكە لەناوچەكانی باشوری عیراق و هەرێمی كوردستانیشدا كار دەكات و چەندین جار لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عیراقەوە ئاگادار كراوەتەوە دەبێت كارەكانی لە چوارچێوەی دەستوردا بێت و لەیەك ناوچەدا بمێنێتە واتە دەبێت واز لەهەرێمی كوردستان بهێنێت و لە باشوری عیراق درێژە بەكارەكانی بدات یاخود بەپێچەوانەوە لەهەرێم بمێنێتەوە بەڵام تا ئێستا ئیكسۆن مۆبیل هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە .