لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەورەترین فڕۆكەی نەفەرهەڵگر دروستكراو یەكەمین گەشتیشی ئەنجامدا.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای بۆینگ توانی گەورەترین فڕۆكەی نەفەرهەڵگر لە جیهان بەرهەم بهێنێت و یەكەم گەشتیشی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، درێژیی فڕۆكەكە، كە لەجۆری جۆری (ئێكس ٧٧٧)ە، ٢٥٢پێ دەبێت و دوو بزوێنەریشی هەیە، رۆژی شەممە ٢٥-١-٢٠٢٠ یەكەمین گەشتی ئەزموونی خۆی لەناوخۆی ئەمریكا ئەنجامداو دوای ٣ كاتژمێر فڕین، لە فرٍِۆكەخانەیەكی شاری سیاتل نیشتەوە.
بڕیاریشە ئەو فڕۆكەیە لەساڵی ٢٠٢١ لە گەشتی نێوان كیشوەرەكاندا بخرێتە خزمەتەوە.