بەمەبەستی واژۆکردنی پرۆتۆکاڵی کاری هاوبەش و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی شاندێکی ئەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان گەشتنە ووڵاتی سریلانکا.
دابان نەجمەدین،ڕێکخەری پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بە سەرپەرشتی سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کەپێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرانی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم گەشتنە ووڵاتی سریلانکا”.
راشیگەیاند “سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سریلانکابووە کە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو ووڵاتە دەکەن و ئامانج لەو سەردانەش واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی بازرگانی و لێکتێگەشتنە لەنێوان ژووری بازرگانی سریلانکا و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان”.
ئەوەشی ڕونکردەوە شاندە بازرگانیەکەی هەرێم سەردانی چەندکۆمپانیایەکی ئەو ووڵاتە دەکەن و چەند کارخانە و کاری پئشەسازی بەسەردەکەنەوە.