ئاماری بـەرهەمـی خورمای عیراق ئاشكرا دەكرێـت


دەزگای ناوەندیی ئامار ئاشكرایدەكات: بەرهەمی خورمای عیراق لە ساڵی 2019دا گەیشتۆتە 639 هەزار تۆن‌و بەتێكڕا بەرهەمی هەر دار خورمایەك نزیكەی 60 كیلۆگرام بووە.

دەزگای ناوەندی ئامار لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە: بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەمنیەوە، بەرهەمی خورمای عیراق بە هەموو جۆرەكانیەوە لە ساڵی 2019دا زیاتر لە 639 هەزار تۆن بووە ‌و بەراورد بە ساڵی پێشتر كە 646 هەزار تۆن بووە لەسەدا یەك دابەزیووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: خورمای جۆری زوهدی كە جۆرێكی سەرەكیە، پشكی شێری بەركەوتووە‌و بڕەكەی زیاتر لە 334 هەزار تۆن بووە، بەو شێوەیەش لەسەدا 52ی كۆی بەرهەمی خورمای عیراقی پێكهێناوە.

راپۆرتەكی دەزگای ئامار روونیكردۆتەوە: بەتێكڕا بەرهەمی هەر دار خورمایەك لە عیراق نزیكەی 60 كیلۆگرام بووە.

عیراق لە كۆتایی ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوودا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەكەمدا بووە بۆ بەرهەمهێنانی خورماو لەسەدا 75ی خورمای هەموو جیهانی دابینكردووە، بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی جەنگ‌و وشكەساڵی‌و نەخۆشیەوە بۆ پلەی نۆیەم دابەزیووە.