ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیاریدا به‌ لێخۆشبوونی پیشەسازان لەقەرزەکانیاندا


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیاریدا به‌ لێخۆشبوونی پیشەسازان لەقەرزەکانیاندا، ئەم بڕیارە ماوەیەکی دیاری کراو کاری پێدەکرێت گەر پێناسەکەت بەسەرچووە و ئەندامێتیت تازەنەکردۆتەوە سەردانی بەشی پیشەسازی ژوور بکە تاسوودمەندبیت لەوبڕیارە.

بەپێی بڕیاری ژمارە (٥) لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ژمارە (٥٨) لە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١ سەبارەت بە بەخشینی پرۆژە پیشەسازیەکان، بەکەمکردنەوەی قەرزەکان.

١- کەمکرنەوەی قەرزەکانی پرۆژە پیشەسازیەکان بەم شێوەیە ١٠٠٠٠ دەهەزار دینار بۆ هەرساڵێکی قەزبۆ پرۆژەی وەبەرهێنانی پیشەسازی و گەشەپێدانی پیشەسازی.
٥٠٠٠ پێنج هەزاردینار بۆ هەر ساڵێکی قەرز بۆ ئەو پرۆژانەی کەمۆڵەتی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەرگرتووە کە کاری پێدەکرێت بۆماوەی ئەک ساڵ لە بەرواری ٢٠٢٠/١/١ تاکو ٢٠٢٠/١٢/٣١.

وەرگرتنی هاوبەشی بەپێی جۆری پرۆژە بەمشێوەیەی خوارەوە.
مۆڵەتی وەبەرهێنان کەمترین پارەی هاوبەشی (٥٠٠،٠٠٠-١،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار تاکو یەک ملێۆن دینار وەردەگیرێت.

مۆڵەتی گەشەپێدانی پیشەسازی (٧٥،٠٠٠-١٥٠،٠٠٠٠) حەفتاو پێنج هەزاردینار تاکو سەدو پەنجا هەزاردینار وەردەگیرێت.

مۆڵەتی ژوور بۆ پرۆژەی بچوک و پیشەسازی (٢٥،٠٠٠-٧٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار تاکو حەفتا و پێنج هەزاردینار وەردەگیرێت ئەگەر سەرمایەی پرۆژەکە تاکو (٥٠) ملیۆن دیناربوو.

هەروەها (١٠٠،٠٠٠) سەدهەزاردینار وەردەگیرێت ئەگەر سەرمایەی پرۆژەکە لە(٥٠) پەنجا ملیۆن دینار زیاتربوو .

وەرنەگرتنی رسومات بەڕێژەی ٪٥٠ لەوگەنجانەی کەتەمەنیان لە (٣٠)سی ساڵ کەمترە وپرۆژەی بچوک و پیشەسازی دادەمەزرێنێت و دەبنە ئەندامی پیشەسازی لە ژوورەکان تەنها بۆ (انتما)یەکەم جار.

کەمکردنەوەی (رسوماتی کەشف)ی پیشەسازی لە (٥٠،٠٠٠) پەنجاهەزار دینار بۆ(٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار تەنها بۆ( پرۆژەی بچوک و پیشەیی)
رسوماتی کەشفی کارگە بۆ(تقدیر حاجە) بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت.

کار بەم بڕیارە دەکرێت لەڕۆژی دەرچونیەوە.