یەدەگی زێڕی توركیا و روسیا زیادیان كردووە

سندوقی نێودەوڵەتی دراو ئاشكرایكرد هەریەكە لە ڕوسیا و توركیا یەدەگی زێڕی وڵاتەكەیان زیادكردووە
 لەو بارەیەشەوە سندوقەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیادا هاتووە  مانگی ڕابردوو ڕوسیا یەدەگی زێڕی وڵاتەكەی بە بڕی  4 تەن و 700 كیلۆ زیادكردووە  بەمەش یەدەگی زێڕی ڕوسیا بۆ 981 تەن و 650 كیلۆ زیادكردووە   توركیاش بە هەمان شێوە مانگی ڕابردوو یەدەگی زێڕی 33 تەن زیادكردووە گەیشتۆتە 408 تەن و 870 كیلۆ   هاوكات سندوقی نێودەوڵەتی دراو ئەوەشی ئاشكراكرووە  هەریەك لە وڵاتانی كازاخستان و ئازرباینجان وكۆریای باشور و یۆنان  قرغیزیا و مەنگۆلیا بەهەمان شێوەی توركیا و ڕوسیا یەدەگی زێڕی وڵاتەكەیان زیادكردووە   ئەمەش لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ بەراورد بە 30 ساڵی ڕابردوو بۆ نزمترین ئاست دابەزی  بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی ئاسیا  بەڕێژەی لەسەدا 1  و لە بازاڕەكانی ئەمریكاشدا بەڕێژەی لەسەدا 1پۆینت 5 بەرزبۆتەوە.