راوێژكاری بازرگانی ئێران له‌ به‌غدا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كات

دكتۆر به‌هزاد، راوێژكاری بازرگانی ئێران له‌ به‌غدا  سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور كۆبویه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رچه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی بازرگانی و ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران باسی لێوه‌كرا و میكانیزمی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان خرایه‌ڕوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدرا كه‌ پێوسته‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان كارئاسانی ته‌واو بۆ بازرگانان بكرێت و به‌ هیج جۆرێك كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نه‌كرێت تاكو بتوانرێت قه‌باره‌ی ئالوگۆڕی نێوانمان زیاتر بێت.

هه‌ردولا جه‌ختییان له‌ گرنگی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد كرده‌وه‌، كه‌ پێوسته‌ هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد خێراتر بكرێت تاكو بازرگانان و خاوه‌نكاران بتوانن سودمه‌ند بن  و كاڵاو  شتومه‌كه‌كانیانی لێ نمایش بكه‌ن.