گەورەترين پێشانگاى تايبەتى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە سلێمانى كرایه‌وه‌


بە بەشدارى زياتر لە ١٥٠ كۆمپانياى جۆراوجۆرى ئێرانی، گەورەترين پێشانگاى تايبەتى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە سلێمانى كرایه‌وه‌.

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌ به‌شداری كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا و مه‌هدی شوته‌ری كنوسوڵی ئێران له‌ سلێمانی، گەورەترين پێشانگاى تايبەتى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە سلێمانى كرایه‌وه‌.

له‌ پێشه‌نگاكه‌دا چه‌ندین جۆر كه‌ره‌سته‌ و كاڵای كوالێتی به‌رز له‌بواره‌كانی پيترۆكیمیاي , پيشەسازى , كشتوكاڵى , خۆراكى , مۆبيليات و كەرەستەى ناو ماڵ و بيناسازى نمایش ده‌كرێت.

كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان  له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند “له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ وه‌ له‌ئێستادا ٣٥٠ كۆمپانیای ئێران له‌ هه‌رێم به‌فه‌رمی تۆماركراون”. 

وتیشى: “به‌ته‌نها له‌ساڵی ٢٠١٩ به‌به‌های شه‌ش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی كاری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌نجامدراوه‌”. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌ستخۆشی له‌و به‌رێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م پێشه‌نگایه‌یان كردۆته‌وه‌، له‌ به‌رپرسانی ئێرانیش داواكارین له‌ پێشه‌نگاكانی وڵاتی ئه‌راندا بازرگانان و خاوه‌نكارانی كوردستان بانگێشت بكه‌ن و شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كاڵاو شتومه‌كانه‌ دابنێن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م یه‌ت.