کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماری کاروچالاکییهكانی له ساڵی ٢٠١٩دا راگهیاند كه لەماوەی یەک ساڵدا لەکوشتارگە ۳۳۲ ههزار و ٤٠١ سهر ئاژەڵی بچووک و ٣٩ ههزار و ٧٢ سهر ئاژهڵی گهوره و ٦٣ سهر حوشتر و ٣٧ سهر ئاسك کوشتاری بۆ کراوە ڕێوشوێنی تەندروستی و قۆناغەکانی پشکنینی تێپەڕاندوەو ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە.
د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی سلێمانی رایگهیاند له ساڵی ٢٠١٩دا ۲۱٦ لاشەی ئاژەڵی بچووک و ۱۰۹ لاشەی ڕەشەووڵاخ لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و ڕەتکراونەتەوەو سوتێنراون کە سەرو ۹۰ تۆن گۆشتە، هاوکات ۳۲ ههزار و۷٥۳ ئۆرگانی لەشی ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوەو سوتێنراوە بەهەمان مەبەست.
ئاماژهی بهوهشدا، هاوشان لەگەڵ ئەرکی پشکنین ، ستافی پزیشکی لەو ساڵەدا ٥ توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەخۆشیە هاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ کردووە کەلەڕێگەی گۆشتەوە دەگوێزرێتەوەو لەکوشتارگە دەستنیشانکراوە، لەهەمان کاتدا ووتنەوەی دەیان وانەی تێۆری و پراکتیکی لەلایەن ستافی پزیشکی بەخوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان وتراوهتهوه.