وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ”پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان تا یەكی شوبات پێوەری كارەبا ببەستن بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ نەكرێت ئەوەیش دوای بەسەركردنەوەی وێستگەی كارەبای دوكان”.
ئەمڕۆ دووشەممە كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانامەوانی هاوبەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند ”ئەمساڵ 500 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنان زیادی كردووەو پلانیشیان هەیە بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی كارەباو لەو چوارچێوەیەدا 50 مێگاوات لەگەرمیان بەرهەمدەهێنرێت و بەو نزیكانەش لەوزەی تیشكی خۆر 75 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن كە 25 مێگاواتە بۆ هەر پارێزگایەك”.
وەزیری کارەبای هەرێم ئاماژه بهوهش دهكات پرۆژەكە بەرێكوپێكی بەرێوەدەچێت و لەسنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە42 هەزار پێوەر دانراوەو پرۆژەكەش یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری سەر فیدەرەكان و سەرەمحاویلەو تەعریفەو نرخی كارەباش ناگۆڕدرێت.
هەڤاڵ ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی بهشداری لهكۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا كرد و رایگهیاند، ”یەكێك لەبڕیارە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا گۆڕینی نرخی كارەبای باخەكانە لەنرخی بازرگانیەوە بۆ نرخی ئاسایی ماڵان، هەروەها داواشیكرد كە پێداچوونەوە بەنرخی بازرگانیدا بكرێت كە بارگرانیەكی زۆرە لەسەر شوێنە بازرگانی و گەشتوگوزارییەكان”.
هەروەها ئەندازیار سالار حسام الدین، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند پێوەری زیرەك بێبەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەبەسترێت و تێچووەكەشی لەسەر وەزارەتی كارەبایە.