وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩/١/٢٠٢٠ ڕایگەیاند، ” تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەڕۆژێکدا ٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیلە “.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عیسام جیهاد وتی، ” تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو ٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیل، هەروەها ڕێژەی هەناردەی نەوت لە ڕۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار بەرمیلە “.
جەختی لەوەشکردەوە، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت ناکەوێتە ژێر کاریگەری ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و دەشڵێت، عێراق پابەندە بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە ڕێخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک) بڕیاریان لەسەرداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق دووەم وڵاتی گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لەدوای سعودیە کە لەپلەی یەکەمدایە و گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا.