فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگهیهندراوێكی سهبارهت به گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوكردهوه.
لهراگهیهندراوهكهی فرۆكهخانهی سلێمانیدا هاتووه لەژێر کاریگەرى ئەو بارودۆخە نائاساییەى کە لە ئێستادا لەناوچەکە دەگوزەرێت هاووڵاتیانى بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئاساین بەپێ ى خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەخانە لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێن، وە تەنها یەک گەشتى ئەمڕۆى تهران – سلێمانى کە بڕیاربوو لەلایەن هێڵى ئاسمانى ماهانەوە ئەنجام بدرێت هەڵوەشایەوە بەهۆیى بڕیارى ڕاگرتنى سەرجەم گەشتەکانى ئێران بوو بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانى عێراق لەلایەن حکومەتى ئێرانەوە.
بۆ ئەو مەبەستە دڵنیایى دەدەینە هەموولایەک کە هیچ گەشتێک لەلایەن دەسەڵاتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى یەوە ڕاناگیرێت .