سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەردەوامە و دامەزراوەکانی نەوتیش ئارام و بێکێشەن.
محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) دەڵێت ”متمانەی تەواوی بە بەرپرسانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە کە هەموو تواناکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە دەخەنە کار”.
سکرتێری گشتیی ئۆپێک پێیوایە عێراق سەرەڕای هەڵکشانی گرژییەکان بە تەواوی پابەندە بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس پابەندە.
بارکیندۆ هەروەها دەڵێت ”لەگەڵ ئەوەی داواکاری کڕینی نەوت کەمە، بەڵام بە نامەیەک به سەرۆکی ئەمریکا راگەیاندووە کە ئەم رێکخراوە بە تەنیا ناتوانێت لە بازاڕدا هاوسەنگی بپارێزێت”.