ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ عێراق و ئێران هەڵدەوەشێننەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەڵپەساردنی گەشتەکانیان بۆ عێراق و ئێران راگەیاند.

ئایر فڕانس، هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا رایگەیاند کە گەشتەکانی خۆیان بۆ عێراق و ئێران سڕ دەکەن بەهۆی ئەو هێرشەی ئێران بە مووشەک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا.

هەروەها کۆمپانیای فڵای دوبەی ئاراستەی گەشتەکانی لە بەغدادەوە بۆ نەجەف و بەسرە گۆڕی و فڵای ئیماڕاتیش گەشتەکانی بۆ بەغداد هەڵوەشاندەوە.

هاوکات کۆمپانیای ئۆکرانیای فڕۆکەوانیش گەشتەکانی بۆ تارانی پایتەختی ئێران هەڵوەشاندەوە.