رۆسته‌م ڕه‌سوڵ ئاغاله، یه‌كێكه له شێوه‌كاره به‌هره‌مه‌ند و به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان كه شاره‌زایی له بواره‌كانی شێوه‌كاری و فتۆگرافی و بیناسازی و هونه‌ری ته‌لارسازی له بواری مۆزه‌خانه‌دا هه‌یه.
رۆسته‌م ئاغاله، له ساڵی ١٩٨٩وه تاكو ئێستا ١٦ شانزه پێشه‌نگای له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردۆته‌وه و به‌شداری ٦٣ پێشه‌نگای هاوبه‌شی كردوه و تابۆلكانی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌ورپا و ئه‌مریكا نمایش كراون.
رۆسته‌م ئاغاله خاوه‌نی مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله‌یه له كۆیه كه تاكه مۆزخانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌لایه‌ن تاكه كه‌سه‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت و تابلۆی شێوه‌كاره ناسراوه‌كانی كوردستان و جیهانی تیدا نمایش ده‌كرێت، هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله، جگه له تابلۆ چه‌ندین په‌یكه‌ری ناوازه‌ی تێدا نمایش كراوه، دیزاینی بینای مۆزه‌خانه‌كه له‌سه‌ر شێوازی بینا كۆنه‌كانی كۆیه‌یه و دوو نهۆمه و له‌سه‌ر روبه‌ری ٦٥٠ مه‌تر دروست كراوه.