هەرچەندە بەپێی پشووە فەڕمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە بە یاسا ڕێكخراوە، سبەینێ 6-1 بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عیراقەوە پشووی فەرمییە، بەڵام حكومەتی هەرێم پشووەكەی هەڵوەشاندۆتەوە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاندوە، سبەینێ 6ی 1ی 2020 یادی دامەزراندنی سوپای عیراق لە هەرێمی كوردستان پشوو نییە و لە سەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێم دەوامی فەرمییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سبەینێ لە سەرتاسەری عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان پشووە، هاوكات جگە لە ساڵی ڕابردوو هەموو ساڵێك حكومەتی هەرێمیش ئەو ڕۆژەی دەكردە پشووە.