دەستەی گەشتوگوزار: ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ هاتونەتە هەرێم

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ سەری ساڵی 2020، 167 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان.

رۆستی، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لە ٢٧ی١٢ تاکو ١ی ١ ی ٢٠٢٠، ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەشی زۆری گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق بوە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە ٧٨% بو.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ژمارەی گەشتیاران زیادی کردوەو ١٧ هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بوە.

بەپێی قسەی رۆستی، گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم ئەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتونەتە هەرێم ئەژمار کراون.