میدیا جیهانییه‌كان ڕیزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانى وڵاتانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ژاپۆن و سه‌نگافوره له پله‌ى یه‌كه‌مدا دێن.
دیاریكردنى باشترین پاسپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره‌یه، كه هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه‌ى له پله‌ى یه‌كه‌مدا دێن، ده‌توانن بۆ زۆرترین وڵات، به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن، لێره‌دا لیستى باشترین پاسپۆرته‌كانى جیهان ده‌خه‌ینه ڕوو:
1 – ژاپۆن و سه‌نگافوره، هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و دوو وڵاته، ده‌توانن بۆ 190 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
2 – ئه‌ڵمانیا، فنله‌ندا و كۆریاى باشوور، هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه، ده‌توانن بۆ 188 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
3 – ئیتاڵیا، لۆكسمبۆرگ و دانیمارك، هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه‌ش، ده‌توانن بۆ 187 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
4 – هه‌ڵگرى پاسپۆرتى وڵاته‌كانى سوید، ئیسپانیا و فه‌ره‌نساش ده‌توانن بۆ 186 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
5 – پاسپۆرتى وڵاته‌كانى نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، پۆرتوگال و سویسڕا، له پله‌ى پێنجه‌مدا دێن و هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا بۆ 184 وڵات گه‌شت بكه‌ن.
6 – به‌لجیكا، به‌ریتانیا، یۆنان، نه‌رویج، ئه‌مریكا، ئێرله‌ندا و كه‌نه‌دا، هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه، ده‌توانن بۆ 183 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
7 – ماڵتا و چیك له پله‌ى حه‌وته‌م دێن و به پاسپۆرتى ئه‌و دوو وڵاته، ده‌توانرێت بۆ 181 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكرێت.
8 – ئوسترالیا، ئایسله‌ندا، لیتوانیا و نیوزله‌ندا، له پله‌ى هه‌شته‌م دێن و هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه‌ش، ده‌توانن بۆ 180 وڵات به‌بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن.
له ڕیزبه‌ندى باشترین پاسپۆرته‌كان، عێراق له پله‌ى دووه‌م خراپترین پاسپۆرته و هه‌ڵگرى پاسپۆرتى عێراقى، پاسپۆرتى ئه‌فغانستانیش به خراپترین پاسپۆرتی جیهان هه‌ڵبژێردراوه.