پەرلەمانتارێکی لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دەڵێ چاودێرى زیاترى باج و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كەین ، دەشڵێ دۆخى دارایى هاووڵاتیان به‌رگه‌ى زیادكردنى باج ناگرێت له‌م قۆناغه.
د.ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایى و ئابووریى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند: “لێژنه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر زیادكردنى داهات ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى 2020 ى عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى چاودێریكردنى زیاترى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و باجه‌ى كه له كۆمپانیاكان و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، چونكه داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان روون نین و گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر هه‌یه به‌هۆى ناله‌بارى بارودۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراقه‌وه”.
راشیگه‌یاند: ” دۆخى دارایى و ئابووریى هاووڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا به‌رگه‌ى زیادكردنى باجى سه‌ر كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان ناگرێت، به‌ڵكو ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه وه‌كو خۆى بگاته حكوومه‌تى ناوه‌ند بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه دووچارى بودجه بۆته‌وه”.
له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كارتى مۆبایل به لابردنى ئه‌و باجه‌ى خراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به ئه‌وه كرد” تائێستا هیچ شتێكى فه‌رمى بۆ لێژنه‌كه‌یان نه‌هاتووه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆچوونى چه‌ند لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كارتى مۆبایل”.