بەڕێزان ئەندامانو كادێرانی تێكۆشەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان
پیرۆزباییو خۆشحاڵی خۆمان بۆ ئێوەی هەڤاڵانی تێكۆشەر بەبۆنەی سەركەوتنی چوارهەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەردەبڕین.
بەو هیوایەی سەركەوتنی كۆنگرەكەتان دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ پتەو كردنی گیانی تەباییو سەقامگیریی لەهەرێمی كوردستانو دەستەبەركردنی مافو داخوازییەكانی كۆمەلانی خەڵكی كوردستانو عێراق لەچەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیو ئازادیو مافی مرۆڤو ئاوەدانیو خۆشگوزەرانی.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی هیوای ئەوە دەخوازێت كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەقۆناغی داهاتودا لەسەر رێبازە راستەقینەكەی كە خزمەتكردنی جەماوەرە بەردەوام بێتو هەوڵی بوژانەوەو پێشخستنی ئابوری كوردستانو شارەكەمان بدات.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی
26 / 12 / 2019