بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایدهگەیهنێت ، لە هەرێمی کوردستان ١٧ بەنداو هەیە کە لە توانایدایە ساڵانە ١٠ ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو هەڵبگرێت.
ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان ١٧ بەنداو هەیە و نزیکەی ١٠٠ کۆگای هەڵگرتنی ئاویش بوونیان هەیە، کە لە توانایدایە ساڵانە ١٠ ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو هەڵبگرێت”.
راشیگهیاند: ” بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان تا ئێستا ١٢ بەنداوی دروستکردووە، کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٧٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە ئاویان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەندێک لەو بەنداوانەی دروست دەکرێن کارکردن بە رێژەی ٪٢٠ تەواو بووە و هەندێکیشیان ٪٩٠ کارەکانیان تەواو کراوە پێش ئەوەی کارکردن تێیاندا بوەستێت و لە ئێستادا کارکردن تێیاندا دەستپێدەکاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورەو ستراتیژی هەن کە بریتین لە بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان و دهۆک کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ١٠ ملیار مەتر چوارگۆشە ئاویان هەیە.