زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ڕاگەیەندرا
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان باس لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان دەکات لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.
نازرم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان رایگەیاند“لەماوەی سێ مانگدا خاوەن کێڵگەپەلەوەریەکان پێنج ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە بەو ھۆکارەی نرخی مریشک زۆر ھەرزانبوەو بڕی تێچون زۆر دەکەوێت لەسەر خاوەن گێڵگەکان و فرۆشتنیشی ھەرزان دەکەوێت“.
ڕاشیگەیاند“لەدوای ئەو زیانەزۆرە بەشێکی زۆری ھۆڵەکانی گەورەکردنی مریشک کارەکانیان ڕاگرتووە ئەمەش مەترسیە بۆسەر بەرھەمی ناوخۆی لەناوچونی کەرتی کێڵگە پەلەوەریەکان“.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ئەوە ڕوندەکاتەوە گەر حکومەتی ھەرێم پشتیوانی ئەم کەرتە نەکات و ڕێگری تەواو لە ھاوردەکردنی مریشکی بەستو نەکات زەرەرمەندی گەورەدەبن، بۆیە دەبێت حکومەت بازاڕمان بۆڕێکبخاتەوە پشتیوانیمان بکات تاچیتر زەرەر نەکەین.
داواش دەکات حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک دروستبکات بڕو تێچوی مریشک دیاری بکات لەبەرھەم ھێناندا پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبکرێت و حکومەت خۆی مریشکەکە بکڕێتەوە و دواتر بەفرۆشیارانی بازاڕی بدات و یەک نرخ دیاریبکرێت کەئەمە باشترین ھاندانە بۆخاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و ھاووڵاتیان .
وە ڕێگریکردن یان زیادکردنی گومرگ لەسەربەرھەمی مریشکی بەستوو تامریشکی زندوو زیاتربازاڕی بۆبکرێتەوە.