بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێشەنگایەکی بوارەکانی کشتوکاڵی و بەستەبەندی و خۆراکی و کەلوپەلی بیناسازی شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی مەشھەدی کرد.
شاندەکەی سلێمانی پێکھاتووە لە ژمارەیەک بازرگانی بواری خۆراک و ئەندازیاری کشتوکاڵی و بەڵێندارەن و خاون کارگەکان بە سەرپەرشتی ئازاد شمقار، ئەندامی ئەجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، شاندەکە لە نزیکەوە بەشە جیاوازەکانی پێشانگاکەیەن بینی و لەگەڵ بازرگانانی مەشھەد گفتوگۆیان کرد.
دواتر ئازاد شمقار، ئەندامی ئەجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ حامید ئێرانی، بەڕێوبەری پێشەنگای مەشھەد و سەید عەلی رەزایی، سەرۆکی ژووری گەشەپێدانی بازرگانی ئێران – پاکستانکۆبویەوە و رایگەیاند “شاری سلێمانی له ڕووی كشتوكاڵه‌وه گه‌شه‌سه‌ندی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینوه و له ئێستادا زیاتر له٠ ١٨ هه‌زار خانووی پلاستیكی له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه و له چه‌ندین به‌روبومی كشتوكاڵیشدا گهشیتوینه ئاستی خۆ بژوێ”.
ڕاشیگه‌یاند ”سلێمانی له ڕووی پیشه‌سازیشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراق پێشه‌نگه و زۆرترین كارگه گه‌وره‌كانی عێراق له سلێمانین و له‌سه‌دا ٣٠% كه‌رتی پیشه‌سازی عێراق له شاری سلێمانییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”له‌ڕووی بازرگانیشه‌وه شاری سلێمانی گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین بازرگان و خاوه‌نكاری گه‌وره له‌م شاره‌دان كه ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ن، له‌ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی كۆگای بازرگانییه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و عێراقدا كه ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا”.
جەختی لەوەش کردەوە، پێوستە کاڵاو شتومەکی کوالێتی بەرز لە پێشانگاکەدا نمایش بکەن.
درید حسین فه‌تحوڵا، ئه‌ندازیار و به‌ڵێنده‌ر وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتی بهڵێنداران لقی سلێمانی له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌شدار وته‌یه‌کی پێشکه‌ش و رایگه‌یاند: ئێمە وەک یەکێتی بەڵێندەرانی سلێمانی پشت بەستن بەو ئەزمونەی کە هەمانه لە ڕووی بیزنس لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق هەندێک تێبینیمان هەیە پێتان بڵێین که بریتین له:
١- ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمینە لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست لە زۆربەی بوارەکانی کاڵایی خواردن، بەڵام کێ ئەم زانیاریانە دەزانێت ؟ بەداخەوە کەم کەس
بەڵام تەنها لە سێ پارێزگای عێراق (سلێمانی و هەولێر و دهۆک ) لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ زیاتر لە (٤٤) ملیار دۆلار وەبەرهێنانمان بووە ، بەڵام کێ ئەم زانیاریانە دەزانێت ؟ بەداخەوە کەم کەس.
٢-ئێمە بەداخەوە هاوکێشە نێودەوڵەتیەکان بەکارناهێنین تا پێش بکەوین ، تەنها دەچێتە بواری مەجامەلاتەوە.
٣-ئێمە وەک ووڵاتی خۆمان دەستمان کراوەیە بۆ هاوکاری و کردنەوەی کارخانە لە ووڵاتمان بە هەموو شێوەیەک پشتگیریتان دەکەین وەک یەکێتی بەڵێندەران و ژووری بازرگانی سلێمانی، چونکە ئێمە ووڵاتێکین بە داخەوە کێشەمان زۆر بۆ دروست بووە بەڵام ووڵاتێکی دەوڵەمەندیین.
٤-زۆر بەداخەوە ووڵاتان هەیە هەزارەها کیلۆمەتر دوورە لێمان بەڵام خاڵی لاواز و بەهێزی ئێمەی دۆزیوەتەوە و بەکاری دەهێنێت ، بەڵام ئێوە دراوسێمانن نەتاندۆزیەتەوە.
٥-لەبەر ئەوەی کاتەکەم کەمە ، من یەک هاوکێشەتان پێ دەڵێم
ئیدارە … ئابووری … سیاسەت
لای خۆشیەوە حامێد ئێرانی، بەڕێوبەری پێشەنگای کشوکاڵی مەشھەد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڕایگەیاند، خوازیارین پەیوەندیەکی بەھێزمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت بتوانین قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانمان زیاد بکەین پەیوەندییە ئابورییەکانمان فراوانتر بێت.