له به‌رامبه‌ر هاوکارییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی که پێشکه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحی موهه‌ندیسی کردوه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو پێداویستی پزیشکی بۆ نه‌خۆشخانه‌که دابین کردوه، کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌که سپاسنامه و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشییه سیروان محه‌مه‌د و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی.
کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاح موهه‌ندیس رایانگه‌یاند ”زۆر سپاسی سیروان محه‌مه‌د و ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌که‌ین که له ماوه‌ی رابردودا هاوکاری به‌رچاویان پێشکه‌شی نه‌خۆشخانه‌که‌مان کرد و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پێداویستییه پزیشکییه‌کانیان بۆ دابین کرد”.
کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌که داواکاربون بازرگانان و خاوه‌نکاران به به‌ردوامی هاوکاری نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌ن تاکو بتوانرێت خزمه‌تێکی باشتر و شایسته‌تر به هاوڵاتیانی شاره‌که‌مان بکريت.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی کردن که ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشکه‌ش کردن و رایگه‌یاند ”به ئه‌رکی سه‌رشانمانی ده‌زانین هاوکاریتان بکه‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌م کاره تاکو بتوانرێت خزمه‌تگوزاری باشتر پێشکه‌شی هاوڵاتیانی شاره‌که‌مان بکرێت”.