وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، شوێنی پڕۆژەی کۆمەڵگەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بەسەر کردەوە.
لەمیانەی سەردانە مەیدانییەکەیدا بۆ شاری سلێمانی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و شاندی باڵای وەزارەت، شوێنی پڕۆژەی کۆمەڵگەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی بەسەر کردەوە کە بەردی بناغەی پێشتر بۆ دانراوە.
سەردانی ئەم پڕۆژەیە بەشێک بوو لە زنجیرە سەردانەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ فەرمانگە و شوێنەکانی سەر بە وەزارەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە یاوەریی خەسرەو کەمال، بریکاری وەزیر، مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، ئارجومەن تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، عەبدولحەمید عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون، سەرکەوت تۆفیق بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەکان، مەسعوود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، عەبدولموئمین تەها بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، هەروەها سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی ئەو شارە یاوەری بوون.
شانده‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه پێشوازیان لێ كرا و سه‌رۆكی ژوور رایگه‌یاند ”ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژی و گرنگه‌كانی شاری سلێمانی كه هاوشێوه‌ی له عێراقدا نیه و تاكو ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كراوه و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی نوێترین گه‌نجیه بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك و پێداویستییه‌كان به پێوه‌ر و ستاندارده جیهانیه‌كان دروست ده‌كات و له ئێستادا كاردن تیایدا به‌رده‌وامه”.
راشیگه‌یاند ”پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری.، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە، کە لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت”.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كرد ”ئەم گەنجینانە بە پلەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ بواری خۆراک کە لەسەدا ٤٠٪ پرۆژەکە تەرخان دەکرێت بۆ ئەم بوارە، لەبەر ئەوەی داواکاریەکی زۆری لەسەرە لەلایەن بازرگانانەوە، بەشێکی تری تەخان دەکرێت بۆ بواری کارەبایی و پێداویستی ناو ماڵ و دروستکردنی چەند گەنجینەک بە بەراد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”پرۆژەکە هەموو ستانداردێکی جیهانی تێدا ڕەچاوکراوە، شەقامی فراوان لە پرۆژەکەدا بونی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی وەک، ئاو مەجاری و کارەبا و قیرتاوکردن و شۆستە و سیستەمی ئاگر کوژێنەوە بەشێوەیەکی مۆدیل و پێشکەوتوو بۆ گەنجینەکان لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شارەوانی سلێمانیەوە بە هاوبەشی جێبەجێ دەکرێت”.
جه‌ختی له وه‌ش كرده‌وه پلانمان وایه ئه‌م گه‌نجینانه ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتنی كاڵا‌و شتومه‌ك به‌كارنه‌هێرێت به‌ڵكو ببێت به ناوه‌ندێكی بازرگانی گه‌وره و ببێت به ئۆفیس و كاری رۆژانه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیاكان، لێره‌وه كاڵا‌و شتومه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بنێرێت.