ده‌یڤد کامیرۆن، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت
که هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ ڕاکێشانی به‌شار ئه‌سه‌د له ڕێگه‌یه‌کی
پارێزراوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، به ئامانجی كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕ و کوشتاره‌ی سوریا، به‌ریتانیا ئاماده‌یه
مافی په‌نابه‌ری بدات به به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌پێی هه‌واڵێک که له سایتی( جه‌زیره)، ئه‌مڕۆ
6ی تشرینی دووه‌می 2012بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌کاتی سه‌ردانکردنیدا بۆ وڵاتانی که‌نداوی
عه‌ره‌ب سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ده‌یڤد کامیرۆن، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا
ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌موو کارێکی پێویست ده‌کات بۆ دورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له
ده‌سه‌ڵات و کۆتایی هێنان به کوشتن و کاولکارییه‌کانی سوریا.
هه‌واڵه‌که له کاتێکدا هات که نوێنه‌ری ئیماراتی
عه‌ره‌بی له سوریا، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، ڕایگه‌یاندووه “نزیکه سوریا ببێته
سۆماڵێکی تر”.
له هه‌مان کاتدا به‌پێی هه‌واڵێک که ئاژانسی هه‌واڵگری
سانای سه‌ر به وڵاتی سوریا بڵاویکردووه‌ته‌وه، چه‌کداران برای ووته‌بێژی په‌رله‌مانی
سوریایان کوشتووه له‌کاتێکدا که به‌ره‌و شوێنی کاره‌که‌ی ده‌ڕۆیشت له دیمه‌شقی پایته‌خت.
هه‌واڵه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که کوشتنی موحه‌ممه‌د
عوسمان لاهام، برای جیهاد لاهام، نوێترین هه‌واڵی ئه‌و شاڵاوی کوشتنه‌یه که له‌لایه‌ن
چه‌کدارانی یاخیبووی سوریاوه ده‌ستی پێکردووه و فه‌رمانبه‌رانی سوریا و ئه‌فسه‌رانی
سوپاکه‌ی ئه‌سه‌دی کردووه‌ته ئامانج.