به‌رپرسی یه‌که‌ی بازرگانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کۆبویه‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێک تاوتوێ کرا بیڤیرلی سمسن، به‌رپرسی یه‌که‌ی بازرگانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق رایگه‌یاند ”گرنگی به به‌هێزکردن و زیادکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابوورییه‌کان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا، داواکارین ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت له گه‌شه‌کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان و بتوانن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌کان و کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا زیاتر بکه‌ن”.
لای خۆشییه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”خۆشحاڵین که گرنگی به شاری سلێمانی ده‌ده‌ن، داواکارین هانی کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره به‌ریتانییه‌کان بده‌ن بێنه هه‌رێمی کوردستان و له سلێمانی وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌راره و سروشتی و خاکی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی، ئێمه‌ش وه‌ک ژووری بازرگانی هه‌موو هاوکارییه‌کتان ده‌که‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆی ده‌درێت و خواستێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و کاڵاو شتومه‌کانه هه‌یه که له ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت بۆیه پێوسته بازرگانانی به‌ریتانیا کارگه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان دروستبکه‌ن”.
جه‌ختی له‌وه‌ش کراوه ”پێوسته سه‌ردانی شانده بازرگانییه‌کان له نێوان هه‌ردولادا به‌ردوامی هه‌بێت و زیاتر بکرێت تاکو بازرگانان له نزیکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن به کاڵا و شتوکه‌کان ئاشنا بن”.