لە سبەینێوە بە نرخی سیستەمە نوێیەكە تابلۆی ئۆتۆمبێل تۆمار دەكرێت

هەرچەندە پێشتر نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی سیستمی نوێی ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە، بەڵام پاش گۆڕانكاری لەرێنماییەكان، بڕیارە سبەینێ بەگوێرەی سیستمی نوێ، تابلۆی ئۆتۆمبێل تۆمار بكرێت.
عەمید محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە(نها24 )ی راگەیاندوە، سبەینێ بەگوێرەی سیستمی نوێ، دەست بەتۆماركردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكەن.
عەمید محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی رێنماییەكان، گۆڕانكاریی لەنرخی تابلۆی ئۆتۆمبێلدا كراوە‌و بۆ ئۆتۆمبێلی سێ پستۆن (750) هەزار دینار، چوار پستۆن ملیۆنێك دینار، بۆ پێنج پستۆن ملیۆنێك‌و (250) هەزار دینار، بۆ شەش پستۆن ملیۆنێك‌و (500) هەزار‌و بۆ پستۆنی زیاتر دوو ملیۆن دینار دیاریی كراوە.
وتیشی “سیستمەكە تەنها ئۆتۆمبێلی جۆری (ساڵۆن) دەگرێتەوە”.