پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی دروستکردنی نەخۆشخانە و کەرەستە و پێداویستیەکانی نەخۆشخانە لەتاران بەڕێوەدەچێت.
لەسەر داوای بەڕێوەبەرانی پێشانگاکە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگادار کراوەتەوە ھەموو بازرگانان و پزیشک و دەرمانسازان که له کەرەستەو پێداویستی نەخۆشخانە کاردەکەن لەو پێشانگایەدا دەتوانن بەشداربن.
پێشانگاکە لەشاری تاران بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژانی ١٧ بۆ /١٢/٢٠.
ھەرکەسێک خوازیارە بەشداری بکات تاڕۆژی ١٢/١٥ سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.