له‌ ساڵی 2019دا داهاتی هەناردەی پێڵاو و چەرمی تورکی بۆ عێراق ملیارێک و ٥٥٠ ملیۆن دۆلارە

بەرپرسێکی تورکی رایگەیاند، ”داهاتی هەناردەی پێڵاو و چەرمی تورکی بۆ عێراق ملیارێک و ٥٥٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ساڵی ٢٠١٩”. 

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مستەفا شەنۆجاک، سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی چەرم و بەرهەمەکانی چەرم لە ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا پێڵاو هەناردەی ١٨٦ وڵات دەکات و بەرهەمەکانی چەرمیش بۆ ٢٠٢ وڵات دەنێرێت.

هاوکات شێنۆجاک راشیگەیاند ”ئەوان ئامانجیانە داهاتی هەناردەی تورکی بۆ دەرەوە بگەیەننە ٢ ملیار دۆلار بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی چەرم و بەرهەمەکانی چەرم لە ئیستانبوڵ رێژەی هەناردەی پێڵاوی تورکی لە ماوەی ئەم ساڵەدا بۆ ئەورووپا و ئەمریکا بەرزبووەتەوە”.

شایەنی باسە عێراق لە رووی هاوردەکردنی پێڵاو و بەرهەمی چەرمییەوە لە پلەی چوارەم دێت و داهاتەکەی بۆ تورکیا ٧٨ ملیۆن دۆلارە.

هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا و ئەلمانیا و ئیتاڵیا لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم بە بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلار، ١١٥ ملیۆن دۆلار و ١١٣ ملیۆن دۆلار خەملێنراوە.