دوای ئه‌وه‌ی کاسبکارانی شاری سلێمانی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له وه‌رگرتنی پاره به‌رامبه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیان ئاگادار کرده‌وه و داوایان کرد ئه‌م کێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه تاکو ئه‌و بڕه پاره‌یه که‌م بکرێته‌وه که له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا جوڵه‌ی بازرگانی له سلێمانی کز و خاوه ئه‌م پاره‌یه‌ش بارگرانی زۆر بۆ کاسبکاران دروست ده‌کات.
به‌ختیار مه‌لا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌جومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”که‌سانێک هه‌ن پاره‌یه‌کی زۆریان وه‌ک زه‌ریبه و روسومات بۆ نوسراوه که موسته‌حه‌ق نین سیاسه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌وه‌یه کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر بازرگانان و کاسبکاران و هاوڵاتیان دروست نه‌کرێت بۆیه کارده‌که‌ین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و روسوماتانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هاوڵاتیان کاسبکاران خۆیان به‌رپرس بن له پاک و خاوێن راگرتنی شاره‌که‌یان به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوی ره‌وشی ئێستای ئابووری کوردستان و بێ بازار بکرێت و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران دروست نه‌کرێت”.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ”ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و کار ده‌که‌ین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پارانه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یه‌وه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین تاکو ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێک”.