ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بهرێوهچوو كه سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانیش ئامادهبوو.
له پهرواێزی كۆنفرانسهكهدا سیروان محهمهد، سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی لهگهڵ ستیڤ لوتس، جێگری سهرۆكی ژووری بازرگانی ئهمریكی كۆبویهوه ڕهوشی بازرگانی و پیشهسازی و كشتوكاڵی ههرێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبهتی گفتوگۆی له بارهوه كرا.
دواتر سیروان محهمهد، سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی لهگهڵ بهرێوبهرانی بانكی ئیگزێم كۆبویهوه تاكو بارزرگانانی ههرێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبهتی سودمهند بنله پاكێجهكانی ئهو بانكه گرێبهستیان ههیه لهگهڵ حكومهتی عێراق و وهزارهتی دارایی عێراق، دهتوانن تاكو ٥ ملیار دۆلار تهئمینی ئهو بازرگانییه بكهن كه له نێوان بازرگانانی ههرێمی كوردستان و ئهمریكا دهكرێت.
کۆنفرانسەکە بە ناوی “پرۆژەی دەستپێشخەری ئاسانکاری و وەبەرهێنانی نەینەوا”یە و لەژێر چاودێری جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بە هاوکاری هەرێمی کوردستان، DAI و USAID (ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی)یە.
کۆنفرانسەکە لە رۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەم دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژی 5ی کانووی یەکەم بەردەوام دەبێت.
لە كۆنفرانسەدا گفتوگۆ دەكرێت سەبارەت چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ژیانی ئابووری بۆ پارێزگای نەینەوا، هاوكاریكردنی خەڵكی نەینەوا و گەنجانی نەینەوا بۆ دۆزینەوەی هەلی كار، خستنەكاری پرۆژەكان بە دەستی كاری نەینەوایی، بونیادنانی پرۆژەی ئابووری و كەرتی تایبەت لە نەینەوا.
بەشێک لە قسەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەیانیتان باش بەڕێزانی ئامادەبووان، سوپاس جەنابی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ تێبینییەکانتان و هەروەها تێبینییە گرنگەکانی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا تایبەت بەم کۆڕبەندە.
لەبری حکومەتی هەرێمی کوردستان من بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم لێرە لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان. من دەمەوێت سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەم بەتایبەتی یوو ئێس ئای دی بۆ ئەو هەموو کارانەی کە چەندین ساڵە لە عێراق ئەنجامیدەدەن و هیواداریشین بەردەوامبن لە ئەنجامدانی بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی رەوشەکە.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە و تواناشی هەیە رۆڵێكی سەرەکی بگێڕێت لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی نەینەوا. ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە شان بەشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپا و هێزەکانی دیکەی عێراق شەڕمان کرد بۆ رزگارکردنی موسڵ، بەڵام ئێمە لێرە لە کوردستان شانازی بەوەش دەکەین کە ئێمە بووینە شوێنێک بۆ پێشوازیکردن لە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە زۆربەیان خەڵکی نەینەوان کە بەزۆر ناچارکران شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن و بەدوای پەناگەدا بگەڕێن.
هێشتا زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندان. هاوشێوەی شانازیکردنمان بە رزگارکردنی نەیەنەوا و باوەشکردنەوەمان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان، بەو جۆرەش شانازی دەکەین بەوەی کە بەشداربین لە دووبارە بنیاتنانەوەی و پەرەپێدانی نەینەوا.
کوردستان لە رابردوودا و ئێستاش دەروازەیەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن و ئەمجارە کوردستان دەکرێت ببێتەوە دەروازەیەک بۆ بنیاتنانەوەی موسڵ.