نوسەرێكی عەرەب پێیوایە، بەهۆی بوونی نەوتەوە لەناوچە كوردیەكاندا، وڵاتانی خۆرئاواو ئەمریكا دەیانەوێت لەهێزە كوردییەكان نزیك ببنەوە، ئەگەرچی بەوریاییەوە مامەڵە دەكەن.
محەمەد بلوت، وتاری بۆ رۆژنامەی سەفیری لوبنانی نوسیوەو تێیدا روونیكردووەتەوە، وڵاتانی خۆرئاوا دەیانەوێت كۆنترۆڵی نەوتی ناوچە ئازادكراوەكانی سوریا بكەن، لەوانەش كورد، بەڵام ناشیانەوێت مامەڵە لەگەڵ كورددا بكەن، بەتایبەت لەبەرئەوەی توركیا نایەوێت گفتوگۆ لەنێوان خۆرئاواو پارتی یەكێتی دیموكراتیدا روبدات.
لەئێستا كێڵگەی رومێلان كە دیارترین كێڵگەی نەوتییە لەخۆرئاوای كوردستان، لەژێر دەسەڵاتی (PYD)دایە.