نوێنەری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ژوورەكانی بازرگانی بەشداریان كرد لە سیمینارێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان.
رێكەوتی ٢/١٢/٢٠١٩ له‌ژێرچاودێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان وبازرگانی په‌رله‌مان سیمینارێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم رێكخست.
له‌سیمیناره‌كه‌دا نوێنه‌رانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشدار بوون و تێیدا چەندین پێشنیاریان خستنەروو تایبەت بە مادده‌و برگه‌كانی تایبه‌ت به پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم كە دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین پیشنیازی نوێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و باشتر كردنی ره‌شنووسی پێشنیازه یاساكه خرانه‌روو.
له‌به‌شێكی سیمیناره‌كه‌دا، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆك و مونا نبی قاهوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان ئاماده‌بوون. له‌باره‌ی ئه‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم كه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن نوێنەری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان خرایەروو،
له‌باره‌ی ئه‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه به‌پێی ئه‌و داواكارییه‌و داخوازییانه‌ی ئێوه‌بێت ئێمه ده‌بێت زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست و كێشه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هه‌م رای حكومه‌ت و هه‌م ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیمیناره ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه پێویست ده‌كات یاسای فیدراڵی تایبه‌ت به پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌و زیادكردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك كه بارودۆخی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت.
دواتر هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سیمیناره‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان وبازرگانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یان خسته‌روو، كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیاز‌و تێبینییانه‌ی له‌م سیمیناره‌دا خرانه‌روو، له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا پوخت ده‌كرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاره یاساییه‌كانی.
نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش داواینکرد بۆ دووبارە نەبونەوەی ڕوداوەکانی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر کە ڕێگری لە ڕۆشتنی بەرھەمی ناوخۆی کوردستان دەکرا بۆ شارەکانی عێراق یاسای پاراستنی بەرھەمە ناوخۆییەکان تێ پەڕێندرێت.