سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانی پاش به‌شداری كردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمی بانگهێشت كرا‌و كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و بەختیار مەحمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و د. محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ژماره‌یه‌ك له پیشه‌سازان و خاوه‌ن كارگه‌كه‌كان ئاماده‌بوون.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و شێواز‌و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان خسته‌ڕوو تاكو به‌رێزان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و به‌هه‌موو لایه‌ك ژێرخانی ئابووری كوردستان به‌هێز بكه‌ین‌و كه‌رتی پیشه‌سازی له‌وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و پێش به‌رین”.
ڕاشیگه‌یاند “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وردی گوێبیستی وته‌كانمان بوون‌و به‌ڵێنیاندا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی پیشه‌سازی زیاتر بكه‌ن‌و هه‌وڵی بوژندنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م كه‌رته بده‌ن”.
سەرۆکی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵێنیدا له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌رتی پیشه‌سازی‌و بازرگانی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده ده‌بێت تاكو بتوانرێت سوود له‌بۆچون‌و پیشنیازه‌كانی پیشه‌سازان‌و خاوه‌نكاران وه‌ربگیرێت‌و كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌بستی به‌هێزكردنی كه‌رتی بازرگانی‌و پیشه‌زسازی له‌كوردستان.
سیروان محه‌مه‌د له‌ڕاپۆرتێكی ١٧ خاڵیدا سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و میكانیزم‌و پێشنیازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و بوژاندنه‌وه‌و به‌هێزكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌نوسراوی فه‌رمی پێشکەش بە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان کرد.
ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی