شاندی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له تاران به‌شداری له کۆربه‌ندی هاوبەشی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق ده‌که‌ن.
شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێكهاتووه له یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆك و ئه‌حمه‌د که‌لاری و بورهان عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران و بازرگانانی سلێمانی که له بواره جیاوازه‌كاندا کارده‌که‌ن له کۆڕبده‌نده‌که‌دا له‌گه‌ڵ بازرگانانی ئێران کۆبونه‌وه وخاوه‌ن کارگه‌کانی ئێران نمونه‌ی کاڵا و شتومه‌که‌کانیان نمایش کرد.
له کۆڕبه‌نده‌که‌دا یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به دۆخی ئێستای بازرگانی و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان کرد له نێوان سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و کێشه و گرفته‌کانی ده‌روازه سنورییه‌کانی به‌وردی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌کانی و میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌و گرفته‌کان.
له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد پێوسته كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان بازرگانانی كوردستان و ئێران‌دا بكرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، بتوانێت دادوه‌ری بكه‌ن بۆ نمونه كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كاڵای كوالێتی نزم ئه‌نێرێت بتوانرێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكرێت تاكو خه‌ڵك و بازرگانی ئێمه توشی زه‌ره‌ر نه‌بن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر بازرگانێكی ئێمه‌ش سه‌رپێچیه‌كی كرد ئه‌و كۆمیسیۆنه بتوانێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكات، داواشی له بازرگانان و خاوه‌نکارانی ئێرانی کرد کارگه‌کانیان بهێننه هه‌رێمی کوردستان و شاری پیشه‌سازی هاوبه‌ش بکرێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د که‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگه‌یاند ”داخستنی ده‌روازه سنورییه‌کانی نێوانمان له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو، بازرگانانی ئێمه‌ی نیگه‌ران کردوه، پێوسته‌وه له‌وه تێبگه‌ن سیاسه‌ت و بازرگانی دوو شتی جیاوازن ناکرێت په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بکرێت”.