شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداری لە کۆبونەوەیه‌كی هاوبەشی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق كرد.
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئەمڕۆ و سبەینێ کۆبونەوەیەکی هاوبەشی بازرگانیی لەنێوان بازرگانانی عێراق و ئێران لە هۆتێل پارسیان ئازادی لە تاران بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە بواری خۆراک و چۆنیەتی دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان”.
ڕاشیگه‌یاند ”کۆمپانیا ئێرانییەکان کار لەسەر کردنەوەی ژمارەیەک كارگه لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەش بە سود وەرگرتن لە یاسای وەبەرهێنان کە دەبەخشرێن لە بەشێکی باج و گومرگەکانیان، بەتایبەتی بۆ ئەو پڕۆژانەی پەیوەندییان بە وەبەرهێنان و بوژانەوەی باری ئابوریی کوردستانەوە هەیە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له په‌راوێزی كوبونه‌وه‌كه‌دا داوام كرد كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان بازرگانانی كوردستان و ئێران‌دا بكرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، بتوانێت دادوه‌ری بكه‌ن بۆ نمونه كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كاڵای كوالێتی نزم ئه‌نێرێت بتوانرێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكرێت تاكو خه‌ڵك و بازرگانی ئێمه توشی زه‌ره‌ر نه‌بن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر بازرگانێكی ئێمه‌ش سه‌رپێچیه‌كی كرد ئه‌و كۆمیسیۆنه بتوانێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكات.
شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێكهاتووه له یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆك و بورهان عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران و بازرگانانی سلێمانی له بواره جیاوازه‌كاندا.