له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی كونسوڵی چین له هه‌ولێر ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بانگێشت كرا بوون بۆ ئێواره‌خوانێك دواتر له باره‌ی ره‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد.
له‌م باره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند رۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ كونسوڵی چین له هه‌ولێر له ماڵی تایبه‌تی كونسوڵ كۆبوینه‌وه، گفتوگۆمان كرد له باره‌ی ره‌وشی بازرگانی زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان و بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی.
ڕاشیگه‌یاند بریاره شاندێكی باڵای كونسوڵگه‌ری چین له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بكات و كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌یان له‌گه‌ڵدایه كه ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند له سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بریاره پێدانی ڤیزای وڵاتی چین له هه‌ولێره‌وه بدرێت، ئێمه داوامان لێ‌كردن نوسینگه‌یه‌ك له سلێمانی بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی كرد بۆ بازرگان و خاوهنكاران و هاوڵاتیانی سلێمانی كه له شاره‌كه‌ی خۆیانه‌وه بتوان ڤیزای ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن، كونسوڵگه‌ری چین به‌ڵێنی پێدانین كه ده‌توانین له رێگه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه ڤیزا بۆ بازرگان و خاوهنكاران وه‌ربگرین.
باسی لەوەش كرد وڵاتی چین ده‌رگایه‌كی فروان له‌ڕوی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بۆ شاری سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوانمان به‌شێوه‌یه‌كی باش زیاد ده‌كه‌ن، ئێمه داوامان لێ‌كردن ساڵانه له بینانی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ كاڵا و شتومه‌كه‌كانیان بكه‌نه‌وه.